لەسەر رێگەی دووکان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ١٥ ئۆتۆمبێلدا کێشا و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی برینداربوون.
لەوبارەیەوە بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی راگەیاند، بە هۆی لە کارکەوتنی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلێکەیەوە، شۆفێرێکی بارھەڵگر کۆنترۆڵی لە دەستدەداو و خۆی بە ١٥ ئۆتۆمبێلدا دەکێشاوە.
وتیشی: جگە لە زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی کە بە ئۆتۆمبیلەکان کەوتووە بازگەی دووکانیش بەهۆی رووداوەکەوە رووخاووە.
ئاشکراشیکرد: لە رووداوەکەدا 17 هاوڵاتی کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەن زیانیان بەرکەوتووە و برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP