بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی "کاک شێخ رەزا شێخ کەریم " پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ کەریمی شێخ عەبدولقادری گولهنەبڕی سەنگاو كردو ستایشی ههڵوێستی كردو ئاماژهی بۆئهوهكرد، کاک شێخ رەزا یەکێک بوو لە کەسایەتییە تێکۆشەرەکانی کورد و لە رۆژانی سەختی خەباتدا، خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەبو.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ کەریمی شێخ عەبدولقادری گولەنەبڕی سەنگاو.
بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بۆ کۆچی دوایی کاک شێخ رەزا شێخ کەریم، کەسایەتی دیاری سەنگاو، تێکۆشەری دێرین و مامی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.
کاک شێخ رەزا یەکێک بوو لە کەسایەتییە تێکۆشەرەکانی کورد و لە رۆژانی سەختی خەباتدا، خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەبو و بەشدارییەکی چالاکی لە رێکخستنەکاندا ھەبوو. جگە لەوەی بنەماڵەکەشیان پشتوپەنای شۆڕش بوون و قوربانی زۆریان داوە.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ - بەغداد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP