كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی-دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، " ئه‌ركه له‌سه‌رمان كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین"
ده‌قی په‌یامه‌كه..
له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا، به شكۆوه له‌به‌رده‌م گڵكۆی پیرۆزی شه‌هیداندا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان داده‌نوێنم، باشترین وه‌فا بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانه به كاروانی خه‌باتیان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه‌یه كه به‌خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له كورد و كوردستان، له‌به‌ر په‌تی سێداره به دروشمی كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی شكستی به مه‌حاڵ هێنا، درێژه‌دان و پاراستنی ئه‌م كاروانه باشترین وه‌فایه بۆ هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌كانمان.
ئه‌ركه له‌سه‌رمان كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین و به به‌رده‌وامی خزمه‌تیان بكه‌ین.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP