کۆسرەت رەسول عەلی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراستەی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌كات

کوردستان
12:18 - 2022-11-23



سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچیدوایی هاوسەرەکەی دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکە:

کۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد دەکات

برای بەڕێزم: کاک فەرید ئەسەسەرد

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ژیان محەمەد عەلی) هاوسەری جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP