سوپەر کۆمپیوتەرێک، لەسەر بنەمای تێکەڵەیەک لە پێشبینیی و شیکاریی دیجیتاڵی، پێشبینی ئەنجامەکانی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر دهكات و بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانیش، کۆمپیوتەرەکە سەرکەوتوو بووە لە پێشبینیکردنی بۆ براوەی دوو یاریی یەکەمی قۆناغی 16ی مۆندیال، كه ئەوانیش هۆڵەندا و ئەرجەنتین بوونه.
سهبارهت به یارییەکانی یەکشەممە، کۆمپیوتەرەکە پێشبینی کردبوو فەرەنسا لە پۆڵەندا بباتەوە و ئینگلتەراش لە سەنیگال بباتەوە.
پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرهكه بۆ یارییەکانی دیكهی قۆناغی ١٦ ئاماژەیان بەم ئەنجامانە کردووه:
سهركهوتنی بەڕازیل بهسهر کۆریای باشوور
بردنهوهی ژاپۆن لە کرواتیا
بردنهوهی سویسرا لە پورتوگال
بردنهوهی ئیسپانیا لە مەغریب
هەروەها کۆمپیوتەرەکە پێشبینی ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی کردووە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا:
سهركهوتنی ئەرجەنتین لە هۆڵەندا
بردنهوهی بەڕازیل لە ژاپۆن
بردنهوهی فەرەنسا لە ئینگلتەرا
بردنهوهی ئیسپانیا لە سویسرا
بۆ قۆناغی پێش کۆتاییش، کۆمپیوتەرەکە پێشبینی کردبوو کە بەڕازیل لە ئەرجەنتین بباتەوە و سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا، کە ئیسپانیا شکست پێدەهێنێت.
سەبارەت بە براوەی (مۆندیالی ٢٠٢٢)ش، كۆمپیوتهرهكه دهڵێت: ههڵبژاردهی "سەماکارانی سامبا" ، "کەروێشکەکان"ی فەرەنسا دهبهزێنن سهركهوتن بهدهستدههێنن نازناوی جامی جیهانیی بۆ ئەمریکای باشوور دەگەڕێننەوە، کە لە دوای مۆندیالی ٢٠٠٢ەوە لێی بێبهش بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP