وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق پلانێكی بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت ئاماده‌كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای سۆمۆ پلانێكیان داڕشتووه به مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی به‌رهه‌مێنان و زیادكردنی یه‌ده‌گی نه‌وت و فراوانكردن و گۆڕانكاری له شێوازی رێگه‌كانی هه‌نارده‌كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی نه‌وت له پێناو زیادكردنی داهات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یه‌كێك له بڕگه‌كانی پلانه‌كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی بۆرییه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وته، كه له‌ئێستادا به‌هۆی كۆنی سیستمه‌كه‌وه بڕێكی زۆر نه‌وت له‌كاتی هه‌نارده‌كردندا به‌فیڕۆ ده‌چێت و هه‌ندێك له‌بیره نه‌وته‌كانیش پێویستیان به گۆڕانكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌ته‌وه، پلانه‌كه به‌ته‌واوی ئاماده‌كراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP