فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكوری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئاماده‌ن وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كانیان به ئامانج بگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان داوای ئاشتی و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و داواش له هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن رێگری له هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن.
ئه‌بو عومه‌ر ئیدلیبی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌سه‌ده به یه‌كگرتوییه‌وه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی توركیا بداته‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌روه‌ك چۆن هێزه‌كانیان به‌یه‌كگرتویی داعشیان تێك‌شكاند و ئارامیان بۆ ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بانگه‌شه‌ی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵێكی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ دابینكردنی پاراستن بۆ گروپه‌كانی "تیرۆر و به‌كرێگیراوه‌كانیان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستای ئه‌نقه‌ره داگیری كردون بونه‌ته شوێنێك بۆ مانه‌وه و داڵده‌دانی تیرۆرستان".
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده جارێكی دیكه پابه‌ندی هێزه‌كانیان به رێككه‌وتنی ئاشتی و پاراستنی سنور به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا و روسیا له‌گه‌ڵ توركیا دوپاتده‌كاته‌وه، داواش له‌و دو وڵاته ده‌كات رێگری له هێرشه‌كانی توركیا بكه‌ن چونكه هه‌سه‌ده داوای ئاشتی ده‌كات و بڕواشی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP