له دوای بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی روسیا، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت، 66 سه‌نتی چووه سه‌ر نرخه‌كه‌ی و بۆ 83.34 دۆلار به‌زربووه‌وه و نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش 70 سه‌نتی چووه سه‌ر و گه‌یشته 77.63 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه ده‌وڵه‌تانی ئۆپیك پڵه‌س رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، هاوكات ده‌وڵه‌تانی جی حه‌وت و ئوستورالیا هه‌فته‌ی رابردوو رێكه‌وتن له‌سه‌ر دانانی 60 دۆلار بۆ نرخی نه‌وتی گواستراوه‌ی روسیا له رێگه‌ی ده‌ریاوه.
له دوای ئه‌و زنجیره ناره‌زایه‌تییانه‌ی چینی گرته‌وه، خواستی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر نه‌وت جارێكی دیكه زیادیان كرد‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت دروستكرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی نه‌وتی روسی له رێگه‌ی ده‌ریاوه، به‌شێكی دیكه‌بوو له هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP