بانكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌داته عیراق له‌پشتبه‌ستنی ته‌واوه‌تی به‌داهاتی نه‌وت و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌پێویستیی هه‌نگاونان به‌ره‌و كه‌رته‌كانی دیكه.
سه‌لیم روحانا، به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی به‌رده‌وامیدان به‌گه‌شه‌پێدان له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی زانیاری و شیكاریی وردی نییه سه‌باره‌ت به‌به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان كه‌به‌ره‌و ئابورییه‌ك ده‌چن، ده‌ردراوه ژه‌هراوییه‌كانی كه‌متر بێت.
ده‌ڵێت، خواست له‌سه‌ر گاز ده‌ستی به‌كه‌مبوونه‌وه كردووه، به‌و پێیه‌ی جیهان ده‌ستیكردووه به‌ڕووكردنه جێگرتنه‌وه‌ی به‌وزه‌ی پاكی وه‌ك خۆر، بۆیه وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه‌به‌ته‌واوی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت داهاته‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕاپۆرتی كه‌شوهه‌واو گه‌شه‌پێدان, پشتڕاستی كرده‌وه كه‌بڕێكی زۆر وه‌به‌رهێنان هه‌یه كه‌عیراق ده‌بێت له‌ڕووی گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا په‌ره‌یـپێبدات، وه‌ك ئاو، كشتوكاڵ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاربكات.
جه‌ختیكرده‌وه له‌گۆڕینی ستراتیژ بۆ وزه به‌دیله‌كانی وه‌ك خۆر و هه‌وا له‌عیراق بـۆ زیاتر له 31%ی توانای به‌رهه‌مهێنان تاساڵی 2040 و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانێكی زۆر هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP