سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی ساڵێكی پڕ له به‌رزی و نزمی بۆ ئاسایشی وزه له جیهاندا، به‌ڵام به‌های نه‌وت كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی 2022 به به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی سنوردار تێده‌په‌ڕێنێت , ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 83.91 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا بۆ زیادبونی گه‌شته‌كانی پشوی كۆتایی ساڵ و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی نه‌وتی روسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بازرگانانی نه‌وت باوه‌ڕیان وایه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئابوری جیهان ده‌بوژێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ده‌كات.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئۆپیك پڵه‌سدا پرسی گۆڕانكاری له هه‌نارده‌ی نه‌وت تاوتوێ بكرێت و ئه‌گه‌ری به‌هێزیش ئه‌وه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌م ئاسته‌ی ئێستایدا ده‌مێنێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP