لیژنه‌ی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خۆرئاوای ئاسیا (ئێسكوا) ڕایگه‌یاند، سەرەڕای ئه‌و گەشەسەندنه‌ی ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه، یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ناوچه‌ی عەرەبی لەژێر هێڵی هەژاریدان و ژمارەی هەژارانش گەیشتووەتە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن کەس.
بەگوێرەی راپۆرتێكی (ئێسكوا)، کە له ئەنجامی رووپێووی ساڵانەیدا سەبارەت بە گه‌شه‌سه‌ندنه ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان له ناوچەی عەرەبی به‌ده‌ستیهێناوه، "پێشبینی دەکرێت ئابووری ناوچه‌ی عەرەبی لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 4.5% و لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 3.4% گەشە بکات".
رووپێوه‌كه "لێكه‌وته‌وه‌و ده‌ره‌نجامه سلبییه‌كانی پەتای کۆرۆناو جه‌نگی ڕوسیاشی لەسەر ئابوری جیهان له‌به‌رچاوگرتوه کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر (شوباتی ٢٠٢٢) بۆسه‌ر ئۆکرانیا دەستیپێکرد"
هه‌ر بەگوێرەی ئه‌و رووپێوه‌ی (ئیسكوا)، هەڵاوسان لە ناوچه‌ی عه‌ره‌بی لە ساڵی 2022 بۆ 14% بەرزبووەتەوە، پێشبینیشیكردوه لە دوو ساڵی داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه بۆ 8 و 4.5% کەمببێتەوە.
سەبارەت بە ئاستی هەژارییش، راپۆرته‌کە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، "لە ساڵی 2022دا ، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژه‌كه زیادیکردووە و ژمارەی هەژاران گەیشتووەتە نزیکەی 130 ملیۆن کەس، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ناوچەکە، جگە لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو" و لیبیا، پێشبینیشی کردوە کە " لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئەم ئاستانە بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە ٣٦%".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، "بێكاریی ساڵی 2022 له ناوچه‌کەدا به رێژه‌ی 12% زیادیكردوه ئه‌ویش بەرزترین ڕێژەی بێکاریی بووه لەسەر ئاستی جیهانیدا، پێشبینشیكردوه كه لەساڵی 2023دا ئه‌و رێژه‌یه کەمێک دابەزێت و بگاتە 11.7%، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئه‌و هەوڵانه‌ی كه بۆ بوژاندنەوەی ئابوورییەکان له دوای کۆرۆنا هه‌نگاوی بۆ نراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP