تویتەر لەسەر نەدانی کرێ سکاڵای لە سەر تۆمار دەکرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
14:29 - 2023-01-04

تویتەر روبەڕووی داوای یاسایی دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە زیاتر لە 136 هەزار دۆلار کرێی ئۆفیسەکەی لە سانفرانسیسکۆ بدات.

ئەو کۆمپانیایەى کە خاوەنی شوێنى ئۆفیسەکەى تویتەره‌ و به‌كرێ پێيداوه‌، هەفتەی رابردوو سکاڵای یاسایی لە دژی تویتەر تۆمار کرد، لە کاتێکدا راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێنج رۆژ مۆڵەت دراوە بە كۆمپانیای تويته‌ر کە ئیلۆن مه‌سک خاوەندارێتی دەکات، بۆ ئەوەی پارەی کرێ شوێنەکە بدات ، بەڵام تویتەر ئەو کارەی نەکردووە .

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، تویتەر کرێی ئۆفیسە سەرەکییەکانی و هەروەها ئۆفیسە ناوچەییەکان و پارەی دیکەى قەرزی هێڵی ئاسمانی نەداوە.

لە راپۆرتێک رۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاوی کردەوە کە (مه‌سک) بەبڕی 44 ملیار دۆلار تویتەری کڕیوە، مۆبیلیاتی ئۆفیس و کەرەستەی چێشتخانە و ئامێرەکانی دیکەی نمایش کردوە بۆ فرۆشتن.

بەپێی خەمڵاندنەکان، سێ لەسەر چواری کارمەندان و ئەندازیارانی تویتەر لە مانگی نۆڤەمبەری 2022 دا کۆمپانیاکەیان بەجێهێشتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP