بانكی ناوه‌ندیی عیراق : دابه‌زینی به‌های دینار كاتییه‌

ئابوری
13:53 - 2023-01-10

هه‌رچه‌نده‌ به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام له‌ دابه‌زیندایه‌، به‌ڵام جارێكیتر بانكی ناوه‌ندیی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و دابه‌زینه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار كاتییه‌.

بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاشكرایكرد، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیری به‌های دراوی بیانی له‌ بازاڕه‌كاندا، ده‌روازه‌ بانكییه‌كانی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ ٢٠ بانك زیادكردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، له‌ رێگه‌ی بانكی "عیراقی بۆ بازرگانی" په‌نجه‌ره‌یه‌كیان بۆ فرۆشتنی دۆلار له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد كردۆته‌وه‌ و به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ دۆلار به‌ گه‌شتیاران ده‌فرۆشن و هه‌ر گه‌شتیارێك ده‌توانێت تاكو پێنج هه‌زار دۆلار بكڕێت.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌كاتێكدایه‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام له‌ دابه‌زیندایه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP