كورد و ئەمازیغەکان چیرۆکێکی هاوبەش

جیهان
19:44 - 2023-01-14

بەربەرەکان خەڵکی ڕەسەنی باکووری ئەفریقان.  وشەی ئەمازیغ بە واتای "پیاوی ئازاد" دێت.  "جوگرافیای ئەمازیغ" لە واحەی سیوای میسریەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە تا زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژئاوا و لە دەریای ناوەڕاستەوە لە باکوورەوە تا بیابانی سەحرا لە باشوورەوە درێژ دەبێتەوە. بەسەر وڵاتانی جەزائیر و مەغریب و تونس دابەشبوونە هاوشێوەی گەلی کورد چۆن دابەش بە چوار کراوە ، مێژووی ئەمازیغەکان بۆ زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە و ساڵنامەیەکی تایبەتیان هەیە، لە سەردەمی ئەمازیغەکاندا ئێستا لە ساڵی 2973 داین.
ساڵنامەیەکی کشتوکاڵییە کە بەستراوەتەوە بە خاکەکەوە و ئەمازیغەکان لە 13ی کانوونی دووەم ی هەموو ساڵێک ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی خۆیان دەگێڕن، دەگەڕێتەوە بۆ 950 ساڵ پێش زاينى ئەو ساڵەیە کە پاشای ئەمازیغ شیشۆنق توانی لە پاشای فیرعەونەکان، ڕامێسی سێیەم بباتەوە و فەرمانڕەوایی خۆی لە میسری فیرعەون دامەزراند ، ئاڵای ئەمازیغەکان لە سێ ڕەنگ پێک دێت شین، سەوز و زەرد، جگە لە هێمای ناسنامەی ئەمازیغ، پیتی (ز)، بە ڕەنگی سوور.

 ڕەنگی شین هێمای دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسییە، ڕەنگی سەوزیش هێمای سروشت و جوگرافیای باکووری ئەفریقایە، ڕەنگی زەرد هێمای بیابانی سەحرایە، ڕەنگی سووریش هێمای بەرخودانە.


زمانی ئەمازیغ سەر بە بنەماڵەی زمانە ئەفرۆ-ئاسیاییەکانە و تا ئێستاش داتایەکی ورد لەبارەی ژمارەی ئەو ئەمازیغیانەوە نییە کە بە زمانی دایک قسە دەکەن بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ەوە بووەتە زمانی فەرمی لە مەغریب، لەگەڵ زمانی عەرەبیدا. 

بەربەرەکان خۆر و مانگیان دەپەرست، هەروەها کاریگەری ئایینە کۆنەکانی میسرییان لەسەر بوو کە خوداوەندی ئامونیان لەگەڵدا هاوبەش بوو.  هەروەها بوونەتە مەسیحی و بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنیدا کردووە،  دوای هاتنی سوپای عەرەب بۆ باکووری ئەفریقا موسڵمان بوون.

پرسی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سەرووی لیستی ئەو بابەتانەدان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا قەدەغەن باسیان لێبکرێت، بەتایبەتی کاتێک ئەو کەمینانە گەلێکی گەورە و دێرینن و مێژوویەکیان لە قووڵایی مێژوودا نوقم بووە، وەک گەلی کورد لە ڕۆژئاوای ئاسیا و گەلی ئەمازیغ لە باکووری ئەفریقا ئەم دوو گەلە مێژوویەکی دوورودرێژ و هاوشێوەیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی توواندنەوە و بە عەرەب کردن  بەجۆرێک کە ژیانیان وەک یەک چیرۆک دەرکەوێت کە بە شێوەیەکی ڕستەیی دووبارە بووەتەوە لەگەڵ دوو گەل کە هەزاران کیلۆمەتر لەیەکتر دوورن

نهێنی دۆستایەتی نێوان ئەمازیغ و کوردەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان ئەو دوو گەلەدا. ئەو دوو گەلە بەدەست دەسەڵاتە عەرەبییەکانەوە دەناڵێنن کە دەیانویست هەموو کەمینەکان بەعەرەب بکەن و نکۆڵی لە بوونی کەمینەکان بکەن 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP