شه‌ش هه‌زار كه‌س وه‌ك پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێن

کوردستان
22:47 - 2023-01-16

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌، تایبه‌ت به‌ دامه‌زراندنی هێزی پۆلیسی پاسه‌وانی سنور و رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لینكی ناونووسینی بۆ  پاسه‌وانی سنوور كارا كرد و هاوڵاتییانی هه‌رێمیش ده‌توانن ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
لای خۆیه‌وه‌ عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند ناوتۆماركردنه‌كه‌  سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌ و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س وه‌كوو پاسه‌وانی سنوور وه‌رده‌گیرێن و له‌  ناوچه‌ی یه‌ك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و ٦٢١ كه‌س وه‌رده‌گیرێن.
لای خۆشییه‌وه‌، عه‌مید رووكن عادل جه‌بار زه‌نگه‌نه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئێستا ده‌توانن فۆڕمه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و تاوه‌كو18 ی ئه‌م مانگه‌ لینكه‌كه‌ كارایه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP