به‌رشه‌لۆنه‌ی بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای ده‌سته‌به‌ر كرد

وەرزش
12:32 - 2023-01-26

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی بلیتی یاریه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای ده‌سته‌به‌ر كرد.

دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادی میوانی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی تۆماركردوو گه‌ییشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌، سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌ی 40ی تایمی یه‌كه‌م، بوه‌ ناونیشانی رووداوێكی گرنگ له‌ یاریه‌كه‌دا، كاتێك ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ به‌ كارتی سوور یاریزانێكی یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادی میوانی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.. ئه‌مه‌ش زیاتر وای له‌ یانه‌ی به‌رشه‌ی خاوه‌ن ماڵ كرد ه‌رزوو ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت و له‌ ده‌قیقه‌ی 52دا عوسمان دێمبلی فه‌ره‌نسی ته‌نها گۆڵی یاریه‌كه‌ و بردنه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیه‌كانی تۆماركردوو یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه‌.

 

له‌ دوا دیداره‌كه‌ش چازی هێۆرناندێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ستایشی ئاست به‌رزی عوسمان دێمبلی یاریزانی ده‌كات و ده‌ڵێت، گره‌وم له‌سه‌ر دێمبلی كردبوو ئه‌ویش بێ هوای نه‌كردم، له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه‌ له‌ دوای ته‌واو بوونی دیداره‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ سازكرابوو، چازی ززتی، عوسمان دێمبلی له‌وپه‌ری ئاست به‌رزی خۆی دایه‌ و ئێستا له‌ ترۆپكی تواناكانێتی، چاڤی راهێنه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر هه‌ق بوه‌ كاتێك گره‌وی له‌ه‌ر تواناكانی دێمبلی كردوه‌و ووتی، له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی شوێنه‌كه‌ی خۆی، راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی بلوگرانا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ عوسمان دێمبلی زۆر كاری باش پێشكه‌ش به‌ تیپه‌كه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ كاتی یاریه‌كاندا ده‌زانێت چی كاتێك بڕیاری دروست ده‌دات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP