عه‌لی مه‌شكور جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆشایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زیاد ده‌كات و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ش دواده‌خات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر داڕشتنێكی هاوسه‌نگ كه گه‌ره‌نتی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت زه‌حمه‌ت نییه، به‌ڵام رێگری له راده‌ستكردنی نه‌وت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی زه‌حمه‌ت كردووه، داواش له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن به شێوه‌ی قه‌رز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ وه‌ك هاوڵاتی عیراقی گرنگی به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP