یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێناو له‌یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا خۆی جێگیرتر كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك له باشترین چه‌كه به‌هێزه‌كانی له‌ده‌ستدا.
له یاری نیوان به‌رشه‌لۆنه و جیرۆنا عوسمان دیمبڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ماسولكه‌ی ڕانی چه‌پیدا دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه گۆڕانكاری پێكرا، پزیشكانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ووردی پشكنینیان بۆ دیمبڵی كرد و به پێی زانیارییه‌كان 3 - 4 هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه ،به‌مه‌ش یاریزانی ناوبراو به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی ریاڵ بێتس و سیڤییا و فیاڕیاڵ و كادێز له لالیگا ناتوانێت یاری بكات ، جگه له‌وه‌ی له یۆرۆپا لیگیش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ناتوانێت به‌شداری بكات، ئه‌و یارییه‌ش 16 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP