دەسپێكی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەكاندا شكست بووە جگە لە مێرەنگی

وەرزش
14:41 - 2023-02-05

دەسپێكی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەكاندا شكست بووە جگە لە مێرەنگی 
ئاكۆ بیبانی 
دەركەوتنەكانی سەرەتای كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆكردوون جیاوازبوون ، لەسەرجەم ئەو یانانەی دۆن درێسی پۆشیون لەسەرەتادا سەركەوتوو نەبووەو نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربكات تەنها لە دوو حاڵەتدا نەبێت  ، ئەویش كاتێك ڕویكردە ریزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لە یەكەم یاری خۆیدا بەدرێسی مێرەنگییەوە ، دۆن بەرامبەر بە دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا بەتەواوی درەوشایەوەو لە رێگای لێدانی پەناڵتیەوە گۆڵی تۆماركرد، دواتر لە گەڵ یانە مەدریدیەكە مێژووی نوسیییەوەو موعجیزەی بۆ شاهانە خولقاند و بووە خاوەنی 5 بالۆن دۆر  ، ئەزموونی دووەمی لەگەڵ یانەی مانیۆ بووە كاتێك لە یۆڤییەوە دووبارە گەڕایەوە بۆ شەیتانە سورەكان لەیەكەم دەركەوتنەوەی بەدرێسی مانێۆ ، دۆنی پرتوگالی بەرامبەر بە یانەی نیوكاسل یونایتد دوو گۆڵی تۆماركرد ئەمەش بە تەواوی هاندەرانی یانە سورپۆشەكەی دڵخۆشكرد كە گۆڵكارە مێژوویەكەی لەسەر رێگای راستی گۆڵ تۆماركردنەوە و یانەكە دەگەیەنێتە كەناری ئارام ، گەر باسی ئەزموونەكانی دیكەی دۆن بكەین ، ئەوا لە ریزەكانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویستی بە 5 هەفتە هەبوو تاكو دەرگای گۆڵ تۆماركردنی بۆ واڵا بكرێت و لەو یانەیەوە بەرەو پیشەگەر بوون هەنگاو بنێت ، هەرچی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش بوو لە دوای سێ هەفتە دۆن بەتەواوی لەگەڵ تیمەكەی خۆی گونجان و موشەكەكەی مادێرا بووە وێرانكەری یانەكانی خولی ئیتاڵیا و لەهەفەی چوارەمدا سریتی گۆڵ تۆماركردنی بڕی ، لەیەكەم ئەزمونیشدا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ڕەشەباكەی تۆرنادۆ پێویستی بە 11 هەفتە بوو تاكو ببێت بە قەناس و مەكینەی تۆماركردنی گۆڵ ، دەسپێكی نوێی  رۆناڵدۆ لە ریزەكانی یانەی نەسری سعودی ترس و دڵەڕاوكێی دروست كردوە ، دۆن دوای سێ یاری تەنها یەك گۆڵی بەخشییوە بە یانەكەی ئەیش لە رێگای لێدانی سزاوە بووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP