دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان
12:38 - 2023-02-06

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦/٢/٢٠٢٣ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لە رۆزی کایڤ کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیداری نێوانیاندا، دۆخی کوردستان و عیراق و پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دیدو تێڕوانینی یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ چارەسەری ریشەیی پرسەکاندایە.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP