چێلسی بیر لەوە دەكاتەوە ئینریكی بكاتە جێگرەوەی گراهام پۆتەر
لویس ئینریكی ئیسپانی لە لایەن یەكێك لە یانە گەورەكانی ئینگلتەراوە چاودێری دەكرێت و لە گریمانەی گۆڕینی راهێنەردا ئەوا راستەوخۆ ئینریكی متمانەی پێ دەبەخشرێت .
رۆژنامەی زە سەن لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە ، ئیدارەی یانەی چێلسی ئینگلیزی لە حاڵەتێكدا ئەگەر گراهام پۆتەر ئەنجامەكانی یانەی بلوز بەرەو باشتر نەبات ئەوا ئیدارەی یانەكە بیر لەدوورخستەوەی ئەو راهێنەرە دەكەنەوە ، نزیكترین راهێنەریش لە یانەی چێلسیەوە لویس ئینریكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانییایە .
یانەی چێلسی مێركاتۆیەكی گەورە و زەبەلاحی بەرێكرد و زیاتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ خەرجكرد بەڵام لە دوو یاری رابردووی یانەكە بەرامبەر بە یانەكانی لیفەرپول و فۆلهام یەكسانبوون ئەمەش سەرۆكی یانەكەی توڕەكردوە بۆیە بیر لە گۆڕینی راهێنەر دەكاتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP