بانكی ناوه‌ندی عیراق، بڕیاریدا بڕی نه‌ختینه‌ی دۆلار كه هه‌فتانه ته‌رخانی كردووه بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ دوو ملیۆن دۆلار زیاد بكات.
بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی خستنه‌ڕووی نه‌ختینه‌ی دۆلار نوسراوێك ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو گروپی ( ئه‌ی) كردووه‌و رایگه‌یاندوه، له روانگه‌ی ئامانجه‌كانی بۆ سه‌قامگیری له به‌های فرۆش و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان له‌سه‌ر دراوی بیانی له بازاڕی ناوخۆدا ، بڕیاریداوه بڕی هه‌فتانه‌ی نه‌ختینه‌ی دۆلاری ته‌رخانكراو بۆ كۆمپانیاكانیان زیاد بكات بۆ ٢ ملیۆن دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی دا‌واشیان لێده‌كات له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاندوه، بۆ تۆماركردنی زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی فرۆشی رۆژانه‌ی نه‌ختینه پشت به سه‌كۆی ئه‌لكترۆنی ببه‌ستن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پشت به سه‌كۆی ئه‌لكترۆنی نه‌به‌ستێت بۆ تۆماركردنی زانیارییه‌كانی بێبه‌ش ده‌بێت له پشكی هه‌فتانه‌ی له دۆلار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP