سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دکتۆر روشدی ئه‌و سه‌رمایه‌دارو به‌ڵێنده‌ره‌ی كه بڕێكی زۆر پاره‌ی به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هاووڵاتیان برد، چه‌ند رۆژێكه لە شاری کەرکوک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی:" ئه‌مڕۆ 3 رۆژە دکتۆر روشدی سه‌عيد جاف دەستگیرکراوەو لە ئێستادا لە گرتووخانه‌ی پۆلیسی کەرکوک دەستبەسەرە و بەپێی ماددەی ٤٥٩ دەسگیرکراوە.
دکتۆر روشدی، سەرمایەدارو به‌ڵێنده‌ری ناسراو له بواری پرۆژه‌كانی نیشتەجێبوون به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی (ده‌شتی بهه‌شت)، له شاری هەولێر، بڕەپارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی به‌ناوی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتو هه‌ڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP