پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2023 به ڕێژه‌ی 12.67% دیاریكراوه.
ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتون، له‌نێو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023دا، پشكی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌ی 12.67% دانراوه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجامده‌درێت، له‌دوای سه‌رژمێریه‌كه پشی هه‌رێم له بودجه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، له بودجه‌ی ساڵی 2023دا، نرخی ره‌سمی 100 دۆلار به 130 هه‌زار دینار ده‌بێت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 65 دۆلاره، هاوكات رێژه‌ی كورتهێنانیش ده‌گاته 60%ی گشتی بودجه‌كه .
پێشتر موعین كازمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، قه‌باره‌ی بودجه ده‌گاته 170 ترلیۆن دیناری عێراقی، هه‌وڵه‌كانیش ده‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كورتهێنانه‌كه له ئاستێكی گونجاو‌دا بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP