سەنتەری میترۆ: نابێت بە میزاجی حزبی مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بكرێت

کوردستان
13:16 - 2023-04-08



ڕەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریی لە ئازادیی ڕۆژنامەنوسان راگەیاند: بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولیر ڕوویدا بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كارێكی پێچەوانەی بنەكانی یاسای كاری ڕۆژنامەوانییە لە هەرێمی كوردستان، هەروەك ئەو مامەڵەیەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەو دەستگیركردنەی ڕۆژنامەنوسان دەكەین كە بەشێوەیەكی پیشەییانە كاری خۆیانیان كردووە و ناكرێت میزاجی حزبی تێكەڵ بە كاری ڕۆژنامەوانی بكرێت و ڕۆژنامەنوسان دەستگیر بكرێن، بۆیە هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی دەزگا ڕاگەیاندنەكان.

ئه‌م وتانه‌ی ڕێكخەری سەنتەری میترۆ لەكاتێكدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم گوندی لوبنانی هەولێر، لەلایەن هێزێكی ئەمنی زۆرەوە هێرشكراوەتە سەر ڕۆژنامەنوسان و ڕێكخەرانی گردبوونەوەیەك كە بەینازبوون كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ساز بكەن بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو كارە بیرەوشتیانەی لەو گوندە دەكرێن كە لەگەڵ بەهاباڵاكانی كۆمەڵگای كوردی یەكناگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP