٢٢ی نیسانی هه‌مو ساڵێك، رۆژی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه به زمانی كوردی له پایته‌ختی وڵاتێكی گه‌وره‌و گرنگی عه‌ره‌بی، وه‌ك میسر، له‌لایه‌ن كوردستانیان، به تایبه‌ت رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران، رێزلێده‌گیرێت و به‌رزراده‌گیرێت.
له 22 نیسانی ساڵی ١٨٩٨یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی (کوردستان) لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان و به‌تایبه‌ت لەسەر دەستی میقداد مەدحەت و به‌هاوكاری جه‌لاده‌ت بەدرخانەوە دەرچووه.
رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار له دوو توێی لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ، 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه، كه ژماره 1 -5 ی له‌لایه‌ن میقداد مه‌تحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌رچووه و ژماره 6-31 كه كۆتا ژماره‌یه‌تی له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برایه‌وه ده‌رچووه.
رۆژنامه‌كه هیچ شوێنێكی جێگیری نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ك، ژماره 1-5 ی له قاهیره و ژماره 6-19 له جنێف و ژماره 20-23 دووباره له قاهیره و ژماره 24 له له‌نده‌ن و ژماره 25-29 له فۆڵكستن و 30-31 دووباره له جنێف چاپكراوه.
له 21ی نیسانی 2021دا په‌رله‌مانی كوردستانش؛ پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی له22ی نیسانی هه‌مووساڵێك، په‌سه‌ندكرد كه مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، كه یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له 22ی نیسانی 1898 له‌قاهیره ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتنه له‌و رۆڵه مێژوویی و به‌رچاوه‌ی كه‌ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌پاراستنی زمان و كلتوور‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه بینیویه‌تی.
ساڵانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، 22ی نیسان وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی به‌رز راده‌گیرێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP