وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێش ده‌بات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵده‌ستن به هاورده‌كردنی گه‌نم له‌و وڵاته‌وە.
ئه‌سیر داود غه‌ریری، وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه، حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌و ئاڕاسته‌یه كارده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا به‌ره‌وپێش به‌رن و ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت: كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م تێبینی و ئاڵه‌نگارییه‌كان بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن به‌مه‌به‌ستی كاركردن له وڵاته‌كه‌ماندا.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گه‌نمی ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP