بانكی رافده‌ینی نیمچه حكومی بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیانكردوه به قۆناغێكی نوێی پێدانی قه‌رزی له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌وه بۆ سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی.
بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مرۆ بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، ده‌ستیان به‌قۆناغێكی نوێی پێشینه‌كانیان بۆ خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی كه، بڕه‌كه‌ی له 5 تاوه‌كو 25 ملیۆن دیناره.
رونشیكردۆته‌وه، خه‌رجكردنی ئه‌و قه‌رزه سه‌ره‌تا بۆ خانه‌نشینكراوانه، ئه‌ویش له‌دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌یه‌كێك له لقه‌كانی بانكه‌كه‌یان ده‌بێت، پاشان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌كه‌یه‌وه بڕی قه‌رزی داواكراو وه‌ربگرێت.
بانكی رافیده‌ین داوای له خانه‌نشینان كردوه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕی قه‌رزه‌كانیان، ئه‌و كۆده‌ش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی نامه‌وه پێیانده‌گات.
فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه بێبه‌شن چونكه بانكی رافیده‌ین لقی ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستان نییه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP