یارییەك بەهێزتر لە یاری فایناڵ

وەرزش
13:55 - 2023-05-17

یارییەك بەهێزتر لە یاری فایناڵ .
نوسینی : ئاكۆ بیبانی 
یاریی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گرنگی و بایەخی زۆر زیاترە لە یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ ، یارییەك پڕ لە ڕكابەری ، شەڕی هەیمەنە و هێز ، جەنگی گەورەكان ، ئاڵنگاری بیرۆكە و پلان و تاكتیك ، ئەمانەی باسیان دەكەم بێ گومان یاری  گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە لە نێوان هەردوو یانەی مان سیتی و ڕیاڵ مەدرید كە  یارییەكە لەسەر یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزییەكە ئەنجام دەدرێت ، ئەمشەو شەقامی وەرزشی جیهان،  فۆكەسیان لەسەر ئەو یارییە دەبێت كە بەهێزترین یاری خولی یانە پاڵەوانەكانە ، شەڕی ئەستێرەكانی تۆپی پێیە ، دوو لە باشترین لە یانەكانی جیهان دەیانەوێ بەسەركەوتن لەو یارییەدا ئەوە بسەلمێنن كە باشترینی ئەوروپان ، یاری چونی نێوان هەردوو یانە بە گۆلێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات ، پێكهاتەكەی هەردوو تیپ بۆ ئەو یارییە بەتەواوی ئامادەن و هیچ پێكانێكی قورس بوونی نیە ، تەواوی ئەستێرەكان لە یاریدا دەبن ، پلانەكانی كارلۆی مەزن و پادشای چامپیۆنزلیگ ئامادەیە بۆ تێكشكاندنی كەتیبەكەی مان سیتی ئینگلیزی ، لەبەرامبەردا وەك هەمیشە بیرۆكە نوێ و پلانە تەكتیكییەكانی گواردۆلای فەیلەسوف ئامادەیە و دەلێت بە پێی یاساكانی خۆم ڕیاڵ مەدرید تێكدەشكێنكم ، خەون و خولیای یانە ئینگلیزییەكە دەكەم بە واقع و بۆ جاری یەكەم لە مێژوودا مان سیتی دەكەم بە خاوەنی یەكەم چامپیۆنزلیگ لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپادا ، ڕیاڵ مەدرید بەتەنها سەردار و گەورەی یانەكانی ئەوروپایە ئەمەیان من نایلێم بەڵكو مێژوو پێمان دەلێت كە ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بێ ڕكابەرە چونكە 14 جار لە مێژوودا بۆتە پاڵەوان ، نزیكترین ڕكابەریشی ئەی سی میلانە كە تەنها 7 جار جامەكەی بردۆتەوە ، چەكە كاریگەرەكانی ڕیاڵ مەدرید كەریم بێمزیما و فینیسۆس جۆنێۆرە لە هێڵی هێرش بردن و جێگای متمانەی كارلۆی راهێنەرن ، ئەمە جگە لەوەی هاوشێوەی یاری پێشوو ئەركی چاودێری كردنی هالاند بە رۆدریگێر دەسپێردرێت .
ئێرلینگ هالاند بەهێزترین چەكی سیتیزنە ، هەر چەندە لە یاری رابردوو هالاند گۆڵی تۆماررنەكرد بەلام دووبارە جێگای متمانەی پیپ گواردیۆلایە ، واڵكەریش وجودی هەیە و دەلێت لەو یارییەدا جوڵەكانی فینیسۆس جۆنێۆر بەتەواوی پەك دەخەم ، ئەمانەی ووتم هەموو بابەتی تیۆری بوون بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە 90 دەقیقەی یارییەكەیە ئەوكات دەردەكەوێت كام لەو دوو یانە بلیتی یاری كۆتایی مسۆگەر دەكەن . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP