نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مەزاری سەرکردەی کۆچکردوو و سیاسەتمەداری گەورەی کورد نەوشیروان مستەفای کردو لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفاو ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانەوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانی سەردانەکەیدا و دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆکەی، شاڵاو کۆسرەت رەسول رۆڵی نەوشیروان مستەفای لە خەباتی گەلی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەرزنرخاند و گوتی ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو ئەرکێکی قوڕسە لەسەر شانمان بیپارێزین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP