رەفعەت عەبدوڵا: یادی یەکێتی یادی لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێى خەباتە دژی دیکتاتۆریەت

کوردستان
19:46 - 2023-05-31

رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شه‌هیدان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" یادی یەکێتی یادی لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێی خەباتە دژی دیکتاتۆریەت و یادی دامەزراندنی یەکەمین ئەزموونی کوردیە، لە ۱_٦_۱۹۷٥ وە تا بە ئەمڕۆ"

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی 
نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڤاڵان و تێکۆشەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەکەم، یادی یەکێتی  یادی لە دایک بوونی قۆناغێکی نوێی خەباتە دژی دیکتاتۆریەت و یادی دامەزراندنی یەکەمین ئەزموونی کوردیە، لە ۱_٦_۱۹۷٥ وە تا بە ئەمڕۆ ئەگات هیچ هێزێک بە ئەندازەی یەکێتی جێ پەنجەی بەمێژووی خەباتی خەڵکی کوردستانەوە دیار نیە لەو مێژوەوە تا ئەمڕۆ سەنگەری یەکێتی سەنگەری بەرگریە لەماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان ، ئەو بنەمایەی سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانی یەکێتیان لەسەر دامەزراند بنەما گشتییەکانی ئازادی و سەرفرازی بوە بۆ خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا هەزاران پێشمەرگەو سەدان فەرماندەو دەیان سەرکردەیان کردە قوربانی پاراستنی خاکی کوردستان، ئێستاش یەکێتی هێزی پاراستنی دیموکراسیەت و ماف و ئازادییەکانە لە خەڵکی کوردستان، بۆیە لەم یادەدا هەموو هەڤاڵان دڵنیا ئەکەینەوە یەکێتی وەک هەمیشە هێزە کاریگەرەکەی گۆڕەپانی خەبات ئەبێ لە کوردستان و عێراقدا، جارێکی تر لەم یادەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دە ئەنەوێنین و سڵاو ئەنێرین بۆ کەس و کاری سەربەرزیان.



رەفعەت عەبدوڵا حه‌مه‌ ره‌ش

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP