ئاراس محەمەد ئاغا سڵاوی سەرۆك بافڵی گەیاندە گەنجانی ئێزیدیەکان لە کۆمەڵگه‌ی خەتارێ

کوردستان
21:44 - 2023-05-31

بەبۆنەی (٤٨)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێوارەی رۆژی چوارشەمە ٣١ی ٥ ی ٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا بەھاوڕێیەتی شاندێکی باڵای مەڵبەند و کادرانی دەڤەرەکە لە مەراسیمێکدا لە کۆمەڵگه‌ی خەتارێ سنوری کۆمیتەی ئه‌لقوشی پارێزگای نەینەوا سەنتەری گەنجانی کۆمەڵگه‌کەی کردەوە کە لەسەر بریاری سەرۆك بافڵ دروستکرابوو.

ھاوکات لە کاتی کردنەوەی سەنتەرەکە ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا ڕایگەیاند : ھاتووین سڵاوی سەرۆك بافڵتان پێڕابگەیەنین و دیاری سەرۆك کە سەنتەری گەنجانە له‌ کۆمەڵگه‌كه‌ بکەینەوە و پیرۆزبایی كردنەوەی سەنتەری گەنجان لە گەنجانی کۆمەڵگه‌ی خەتارێ و دەوروبەری دەكەین، هیوادارین هەموو گەنجانی ناوچەكە بە هەموو ڕەنگە جیاوازەكانه‌وه‌ سوود وەربگرن چونکە سەرۆك مام جەلال گرنگی تایبەتی بە برایانی ئێزیدی داوە و بە پێکھاتەی رەسەنی داناون ، هه‌ر بۆیە یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆك بافڵ لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت بە گرنگی دان بە خوشك و برایانی ئێزیدی لە دەڤەرەکە، بۆیە ئەمڕۆ لەسەر بریاری سەرۆك بافڵ ئەم سەنتەرە کرایەوە بۆ خزمەتی گەنجانی ئێزیدی . 

لە درێژەی وتەکەیدا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا ئاماژەی بە رۆڵی گەنجان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد لە هەماهەنگی و کارئاسانی بەڕێوەبردنی وڵات و چۆنیەتی گەشەسەندنی کۆمەڵگا بە ئاراستەی ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیان و بەهێزترکردنی بنەماکانی دیموکراسی ، ووتیشی : یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی بە رۆڵی گەنجانداوە و پشتیوانی لێکردوون ، ئێستاش بەهەمان شێوە پشتگیری هەموو پڕۆژەیەکی گەنجان دەکەین کە ببێتە مایەی خزمەت بەپاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگا‎ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP