پەیامی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی

کوردستان
22:50 - 2023-05-31

ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و٤٧ ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال.بەم بۆنە پیرۆزو پڕشکۆیەوە درودوسڵاو دەنێرین بۆڕۆحی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەهیدانی یەکێتی و ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان .دەستی ڕێز بەسنگەوە دەگرین لەئاست کەسوکارە سەربەرزەکانیان. گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەمەزنەش لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوتێکۆشەرانەی بەشداریان لەم شۆڕشە مەزنەدا کردوەو لە ڕێکخستنەکان ، پێشمەرگەقارەمانەکان ، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی وتەواوی دۆست وئەندام ولانگرانی یەکێتیەکەمان دەکەین.ئومێددەکەین ئەم ساڵ ساڵی گەشەکردنی زیاتری یەکێتیەکەمان بێت .  دەرفەتێکی گونجاویشە ئەم یادە بکەینە ساڵی ئاشتکردنەوەی هەڤاڵان و لەوێیشەوە گەڕانەوە بۆ نێو ئامێزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، تاپێکەوە لەخەباتێکی دیموکراسیانەی پڕئازادی بۆبەدیهێنانی تەواوی ئەومافەڕەوایانەی کەتائێستا بەدینەهاتون. هەروەها پێکەوە لەگەڵ لایەنەسیاسیەکاندا هەنگاوبنێین بۆ سەرلەنوێ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد وماڵە گەورەکەی مام بکەینە کۆکەرەوەی هەموولایەنەکان ولەوێوە پەیامی ئاشتی وبرایەتی وپێکەوەژیان  بەرزبکەینەوە تابۆ دنیای بسەلمێنین کەئێمە گەلێکی تەبا وئاشتیخواز وبراین کاردەکەین بۆخۆشگوزەرانی وئاسودەی وئارامی بۆگەلەکەمان . جارێکی تر پیرۆزە ئەم یادەمەزن وپر شکۆیە

هەرشەکاوەبێت ئاڵای سەوزی یەکێتییەکەمان
درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان

مەکتەبی ڕێکخستنی 
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
٢٠٢٣/٥/٣١

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP