كونسوڵی گشتی چین لە هەرێم بۆ سەرۆك بافڵ: "هیواخوازم بە سەركردایەتی جەنابتان یەكێتی سەركەوتووتر بێت

کوردستان
12:31 - 2023-06-01

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی لە كونسوڵخانەی گشتی كۆماری گەلی چین لە هەرێم  پێدەگات بە بۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتییەوە و رایدەگەیەنێت: "پەیوەندییە مێژووییەكەی نێوان حزبی كۆمەنیستی چین و یەكێتی بەرز دەنرخێنم".
 
 سەرۆك بافڵ پەیامێكی پیرۆزبایی لەلایەن لیو ژێنیۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری گەلی چین لە هەرێم بە وەكالەت پێدەگات و تێیدا پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "هیواخوازم بە سەركردایەتی جەنابتان یەكێتی سەركەوتووتر بێت و پەیوەندییە مێژووییەكەی نێوان حزبی كۆمەنیستی چین و یەكێتی بەرز دەنرخێنم".
 
لیو ژێنیۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری گەلی چین بە وەكالەت لە پەیامەكەیدا بۆ یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی دووپاتی دەكاتەوە كە : "بەردەوام دەبم لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەكەمان و گەشەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP