نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی

ئابوری
18:25 - 2023-06-23

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زین.
نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 73 دۆلار و 46 سه‌نته‌، به‌مه‌ش سێ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 68 دۆلار و 83 سه‌نته‌، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك چوار دۆلار دابه‌زیوه‌.
هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 916 دۆلاره‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP