بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ مامه‌ڵه‌كانی راده‌گرێت

ئابوری
15:15 - 2023-06-24

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق، ڕاگرتنی چالاکییەکانی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ راگەیاند.

ئه‌مڕۆ 24 حوزه‌یران بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە بڕیاره‌كه‌ی ئەنجومەنی وەزیران كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ پشووی ره‌سمی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە راگه‌یاندووه‌، دوایین دانیشتنی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانیان ڕۆژی دووشەممە 26ی ئه‌م مانگه‌ دەبێت".

ئاماژەی بۆئەوەشکردووه‌:"یەکەم رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ بازراگانییه‌كانشیان دوای پشووی جەژن ڕۆژی دووشەممە 3ی تەمموز به‌پێی كاتی ره‌سمی دەبێت ".

بۆرسەی عێراق كه‌ 103 کۆمپانیای پشكداری عێراقی تێدا تۆماركراوه‌، له‌ بواره‌كانی (بانک، پەیوەندییەکان، پیشەسازیی، کشتوکاڵ، بیمە، وەبەرهێنانی دارایی و گەشتوگوزارو هۆتێل و خزمەتگوزارییەکان) هەفتانە پێنج رۆژ دانیشتنی بازرگانیی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوه‌ تا پێنجشەممە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP