له‌ سبەینێوه‌ یاسای بودجەی فیدراڵی جێبه‌جیده‌كرێت

ئابوری
21:19 - 2023-06-25



وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 26ی حوزه‌یران، یاسای بودجەی فیدراڵی لە ڕۆژنامەی عێراقی بڵاودەکرێتەوە و لە رۆژی 1ی (کانونی دوەم/1)ی 2023ەوە هەژماردەكرێت.

کامیل ئەمین وتەبێژی وەزارەته‌كه‌ لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" سبەینێ یاسای بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمی عێراقی بڵاودەکرێتەوە، لە رۆژی 1-1-2023ەوە هەژماردەكرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"

وەزارەتی داراییش لەڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه‌:" دوای بڵاوبونەوەی یاسای بودجه‌ لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمی، ڕێنماییەکان بۆ جێبەجێکردنی دەردەکەن."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP