دوای وتاره‌كه‌ی فلاديمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا ده‌رباره‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی چه‌كدارانی میلیشیای فاگنه‌ر، (یەڤگینی پریگۆژین) فەرماندەی ئه‌و میلیشیانه وه‌ڵامی سه‌رۆكی روسیای دایه‌وه‌و هۆكاری یاخیبونهكهیانی ئاشكرا كرد، كه به‌هۆی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان بووه له‌لایه‌ن مۆسكۆه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وتی:" گرووپەکەی خاوەن ئەزموونێکی شەڕکردنی سەرکەوتووە و پێش ئەوەی بڕیارە ھەڵەکان بدرێن، لە ئۆکرانیا توانیویانە سەرکەوتنی باش بەدەستبھێنن."
ئاشكراشیكرد:"كۆسكی كرملین بڕیاریدابوو لە ١ی تەمموزی ئەمساڵەوە هێزی ڤاگنەر ھەڵبوەشێنێتەوە، جگە لەوەش ھێزەکانی رووسیا بە مووشەک و درۆن بۆردومانی بنکەیەکی ھێزەکانیانی کردووە و ٣٠ چه‌كداری لێكوشتوون، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریداوه بەپەلە بەرەو شاری روستۆڤ جوڵەبکات."
سەرۆکهكهی ڤاگنەر باسی له‌وه‌شكرد:" كاتێك ھێزەکانی تەنھا ٢٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دووربوون، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خوێنرشتن بكات، بڕیاریداوه هێزه‌كانیان بکشێننەوە، كه گەلی رووسیاش پێشوازی گەرمیان له‌و بڕیاره كردووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP