دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌له‌سه‌ر عێراق به‌رامبه‌ر
به وزه‌ی كاره‌بای ئێران له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه ببوو، به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا
بووه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كشی له‌سه‌ر سیاسه‌تی واشنتۆن سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی
سزاكانی سه‌ر تاران نابێت.
ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
رایگه‌یاندووه، بڕیاری عێراق بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قەرزانه به ئێران، بە مانای گۆڕانکاریی
لە سیاسەتی سەپاندنی سزاکان نییە.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"دانه‌وه‌ی هه‌موو قه‌رزه‌كانی
عێراق، له شایسته‌دارییه‌كانی كاره‌بای ئێران، به‌مانای گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی
واشنتۆن نیه به‌رامبه‌ر ئێران، یان عێراق، ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن به‌رده‌وام ده‌بێت
له جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا"
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:" لە ساڵی 2018 وە وەزارەتی
دەرەوە بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆنگرێس کۆمەڵێک سه‌ودا(تنازلات)ی کردووە کە ڕێگە بە عێراق
دەدات پاره‌ی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە بدات، ئه‌ویش له رێگه‌ی گواستنەوەی
ئه‌و پارەیه بۆ هەژمارێکی سنووردار لە عێراق".
جەختیشیكرده‌وه کە:" ئێران ئەو پارەیە تەنها
ده‌توانێت بۆ مامەڵەی مرۆیی و ئه‌و مامەڵانه‌ی كه سزاكان نایانگرێته‌وه به‌كاربهێنێت"
روونشیكرده‌وه:" ئه‌و پاره‌یه بۆ
"لایەنی سێیەمی متمانه‌پێكراو" ده‌گوازرێته‌وه، به‌شێوه‌ی ڕاستەوخۆ نه‌گوازراوه‌ته‌وه
بۆ ئێران.
میلەر جەختشیکردەوە کە:" ئەمریکا بەردەوام
ده‌بێت لە رێگه‌پێدان به به‌كاریهَنانی ئه‌و پاره‌یه لەسەر بنەمای هه‌ر حاڵتێك
به ته‌نها(کەیس بە کەیس.)
یەکشەممەی رابردوو، بریکاری وەزیری
نەوتی ئێران بۆ کاروباری گاز ڕایگەیاندبو، وەزارەتی کارەبای عێراق هەموو قەرزەکانی
پەیوەست بە غازی داوه‌ته‌وه بە ئێران .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP