سەعدی ئەحمەد پیرە : ئێمە مافەکانی خۆمان وەرنەگرتووە بەهۆی سیاسەتی شکستخواردووی سایکس بیکۆ

جیهان
17:56 - 2023-06-30

لە بەبرۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەتووخواز کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجامدا ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی بەهاکانی هاودەنگی و دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی کرا، دواتر رێکخەری نوێی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا لەگەڵ کۆمیتەی چاودێری دارایی و ئابوری . 

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند : ئێمەی کورد یەکێکین لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەڵام تەنها ئێمە مافەکانی خۆمان وەرنەگرتووە بەهۆی سیاسەتی شکستخواردووی سایکس بیکۆ کە نەک بۆ کورد بەڵکو سەرچاوەی کێشەکانی عەرەب و ئیسرائیل ، شیعە و سونە ، قوبرس و چەندین کێشەی تریش .  

دواتر لە قسەکانیدا  سەعدی ئەحمەد پیرە  ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوپەیمانی پیشکەتووخواز کرد لە یارمەتیدانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکاندا ، کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری گەلی کورد بوونە لە قۆناغە جیاوازەکاندا ، بەتایبەتی لە بەرزکردنەوە توانا مرۆییەکان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەک و راوێژکارانی سەربازی هاوکار و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە شکستپێهێنانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
لە پەراوێزی بەشداریکردنی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ نوێنەری پارت و رێکخراوە جیهانییەکان ئەنجامدا. 

رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز رێکخراوێکی جیهانیە و رێکخراوی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانە لە ساڵی 2013 لە شاری لایپزیگ لە ووڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەکێکە لەو سێ پارتە سەرەکییەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستە وە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتی رێکخراوەکەیە 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP