نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی له‌ سێ مانگی رابردوودا تۆماركرد

ئابوری
11:38 - 2023-07-26

نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌رزترین ئاستی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا تۆماركرد، به‌وته‌ی شاره‌زایانیش به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی دابینكردنی نه‌وت و به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوری وڵاته‌كه‌ به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌رێته‌وه‌.

 به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 70 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 83.44 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ كه‌ له‌ دوای 19ی نیسانه‌وه‌ تۆماركرد.

هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 79 سه‌نت به‌رزبۆوه‌ و گه‌یشته‌ 79.53 دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP