پارێزگاری بانکی ناوەندیی له‌باره‌ی به‌های دینار دڵنيایی ده‌دات

ئابوری
22:07 - 2023-07-26



عەلی عەلاق، پارێزگاریی بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند:" بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە: لەبارەی به‌های دینار، بەرامبەر بە دۆلارش دڵنیایی داو وتی :"هیچ سزایەکی نوێ نییە"
 
پارێزگاریی بانکی ناوەندیی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 26ی حوزه‌یران 2023 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "بانکی ناوەندیی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە ڕێژەی ره‌سمی و داواکاریی (کڕین) هەموو مامەڵە شەرعییەکان دەگرێتەوە، لەوانەش حەواڵە و قەرز بۆ هاوردەکردنه‌ جۆراوجۆره‌كان".
 
روونشیكرده‌وه‌: "ئەوەی لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەوە باسی لێوە دەکرێت مانای ئەوە نییە کە بەرزبونەوەی نرخی فەرمی هەیە، کە تا ئێستاش هەر وەک خۆیەتی، بەڵکو بەرزبونەوەی نرخی نەختینە لە بازاڕەکانی دراودا ڕودەدات، هۆکارەکەی دودڵی هەندێک لە بازرگانەکانە بۆ چونە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی".
 
  باسی لەوەشکرد، "هەندێک لە بازرگانان مامەڵەی دارایی شەرعی ناکەن، بۆیە ناچنە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە، رۆڵی ئێمە لە بانکی ناوەندیی ئەوەیە هەمو ئەوانەی پێویستییان بەکڕینی دۆلار هەیە بەرەو رێگا یاساییەکە ئاراسته‌یان بكه‌ین".
 
ئەوەشی خستەڕو، "رۆژانە بەتێکڕا 155 ملیۆن دۆلار دەفرۆشین‌و بەشی ئەوە یەدەگمان هەیە هەمو پێداویستییەکان پڕبکەینەوە، کێشەکە ئەوەیە هەندێک لەوانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن، پشت بە رێگا دروستەکە نابەستن کە رۆیشتنە بۆ ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی". 
 
پەیوەست بە ئاسانکردنی رێوشوێنەکان دۆلار لەلایەن هاوڵاتیانییەوە، عەلی عەلاق وتی، "حکومەت رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەمان دەربڕیوە بۆ سوککردنی رێوشوێنەکانی باجی بەدەستهێنانی دۆلار". 

عەلی عەلاق هۆشداریشیدا لەوەی کە "دەڵاڵەکان لە بازاڕدا پروپاگەندە بڵاودەکەنەوە بەمەبەستی دروستکردنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار"، وتیشی، "یچ ئاماژەیەک لەلایەن ئەمریکاوە نییە بۆ ئەوەی بانکی نوێ بخاتە ناو سزاکانییەوە و بانکی ناوەندیی بەردەوام دەبێت لە خستنەڕوی پاکێجەکانی بۆ رێکخستنی سەقامگیری بازاڕ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP