د. محمد خورشید: فەراغی خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال دیارە، نەیەکێتی خۆی لەمە لاداوە و ئێمەش وەک پارتی ھەستی پێدەکەین

ڕاپۆرت
20:29 - 2023-08-06

دکتۆر محمد خورشید یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی لەمیانی بەرنامەی میوانی کەناڵی کەرکوک ڕایگەیاند لەماوەی رابردوو ئەو کۆبونەوانەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرێنی و نەرێنی تێدابوو ، بەڵام لەدوا کۆبونەوە لەدەباشان ئەو پێنج خاڵەی کە لەڕاگەیاندراوەکە ھاتبوو جۆرێک لەجۆرەکان بەرەو کردنەوەی دەرگا تازەکانە .

ھەر لەبەرنامەکەدا محمد خورشید ووتی لەسەردەمی خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال و جەنابی کاک مەسعود تواندرا ئیتیفاقیەکی ستراتیژی بکرێت و ئەو یەکگرتوییە زۆر دەستکەوتی بۆ کورد ھەبوو .

ڕاشیگەیاند فەراغی خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال دیارە نەیەکێتی خۆی لەمە لاداوە و ئێمەش وەک پارتی ھەستی پێدەکەین .

ھەر لەو بەرنامەیەدا محمد خۆرشید دەڵێت بەرای من یەکێتیی و پارتی دەبێ کاربکەن کۆبونەوەکان بەردەوامی ھەبێ ، زەمینەسازی بکەن بۆ ئەوەی ئیتفاقیەکی گشتگر بکەن بەخاڵی ورد بێتە ئاراوە ، ھەردوولا یەکتری تێبگەیەنن کەبەراستی شانیان داوەتە بەر ئەم قورساییە.
وتیشی نابێت پارتی وا ھەست بکات بەتەنھایە و تەنیا ئەوە شانی داوەتە بەر ، یەکێتیش تەسەور بکات کەقورسایی خراوەتە سەر .

لەبارەی ناوچە دابراوەکانیش ھەر لەو بەرنامەیەی کەناڵی کەرکوک محمد خورشید دەڵێت لەناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم کوردستانیان پێویستیان بەیەکترە ، ڕاستە ھەر لایەنێکی سیاسی ھەوڵدەدات بۆ خۆی و جۆرێک لەجۆرەکان جەماوەر و کورسیەکانی زیاد بکات ، بەڵام ھیچ لایەنێک ناتوانێ نوێنەرایەتی ھەموو لایەک بکات ، لەتەشکیل ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دەبێ ھاوکاری یەکتر بکەین ، ئەبێ بەیەکەوە بین ، دەبێ بەیەک تیم لەگەڵ نەتەوەکانی تری کەرکوک گفتوگۆبکەین و  خیلافی حیزبی بەلاوە بنێین بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچین دەشتوانین بەشێک لەو شتانەی لەدەستمانداوە وەریبگرینەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP