بە بەشداری 176 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا و هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025 پەسەندکرا
لەو بارەیەوە، د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بەپێی یاساکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە".
وتیشی: "لە یاساکەدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت بە 16 دۆلار دیاریکراوە، هاوکات لایەنی راوێژکاری تایبەتمەندی نێودەولەتی لەماوی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنانی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لەهەر کێڵگەیەک بە جیا دیاریدەکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه چووبووه ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان نه‌ده‌توانرا پرۆژه‌كه تێپه‌ڕێندرێت، هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 29ی مانگی رابردوو، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نوێنه‌ران، پێویستی هه‌مواری یاسای بودجه به‌بێ گۆڕ‌انكاری خرایه‌ڕ‌وو، كه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری عیراق بێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه پشتیوانی خۆیان بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ربڕ‌ی و دواجار ئه‌مڕۆ 2-2-2025 پرۆژه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌سه‌ند كرا.
بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لە پەسەندکردنی هەمواری بودجە کردووەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کە ساڵی 2024 بڕەکەی نزیکەی 50 ملیار دۆلار بووە، ئەگەریش هەیە بەهۆی مەترسی دابەزینی نرخی نەوت بڕەکەی زیاتر بێت.
هەروەها سودانی هۆکارێکی دیکەی پەلەکردن لە تێپەڕاندنی هەموارەکەی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی کە عێراق بەپێی رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا پێویستە رۆژانە 24 ملیۆن دۆلار بۆ تێچووی گواستنەوەی نەوت بداتە ئەو وڵاتە لەکاتێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە، سەرەڕای ئەوەش بەغدا دەیەوێت لەرێگەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکوکەوە خۆی لەهەر مەترسییەکی ئابوری بپارێزێت لەئەگەری دروستبوونی گرفت بۆ هەناردەی نەوت لە بەندەری فاو کە لەئێستادا تاکە دەروازەی هەناردەکردنی نەوتەکەیەتی.
ئەمرۆش مەحمود مەشهەدانی سەرۆی پەرلەمان بەر لە گەشتەکەی بۆ تاران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند هەمواری بودجە وەک چۆن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتووە، پەسەند دەکرێت.
بە پەسەندکردنی هەموارەکە، کێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت، کە نزیکەی دوو ساڵە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس راگیرابوو.
بەپێی ماددەی 12ی هەموارەکە، پێویستە هەرێم و بەغداد پرسە داراییەکانیان لە نێوان ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 پاکتاوبکەن ئەویش دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، لەگەڵ پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە سۆمۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP