خاوه‌نى كۆمپانیاكانی فه‌یسبوك و تویته‌ر بۆكسێنی نێو قه‌فه‌سه‌كه‌یان دواخرا بۆ كاتێكی تر

زانست و تەکنەلۆژیا
11:15 - 2023-08-09

خاوه‌نى كۆمپانیاكانی فه‌یسبوك و تویته‌ر بۆكسێنی نێو قه‌فه‌سه‌كه‌یان دواخرا بۆ كاتێكی تر.

دواخستنی ئه‌و بۆكسێنه‌‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ئیلیۆن مه‌سكی ملیاردێر رایگه‌یاند پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ و داوای كرد روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر مارك زۆكێربێرگ خاوه‌نی كۆمپانیای مێتا دوابخرێت بۆ كاتێكی تر.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا و دوای مشتومڕێكی زۆر و چه‌ندین روبه‌رووبونه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر، دواجا هه‌ردوو سه‌رمایه‌دار بڕیاریاندا له‌نێو قه‌فه‌سی بۆكسێن روبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP