زه‌لزولی بوه ئه‌ستێره‌ی نوێی ڕیاڵ بێتس
له دوا ساته‌كانی مێركاتۆ، عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزولی ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی به‌جێهێشت و به‌ره‌و یانه‌ی ڕیاڵ بێتس هه‌نگاوی نا.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزولی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ بێتس ئاشكراكرد، ئه‌وه‌شی باسكردوه زه‌لزلزلی به‌رامبه‌ر به زیاتر له 7 ملیۆن یۆرۆ بوه به یاریزانی نوێی یانه ئیسپانیه‌كه ، هه‌ر له وورده‌كاری بۆنده‌كه‌دا هاتوه به‌رشه‌لۆنه له‌داهاتوودا مافی كڕینه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ده‌بێت جگه له‌وه‌ی سودمه‌ند ده‌بێت له فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به‌هه‌ریانه‌یه‌ك به سه‌دا 50 گرێبه‌سته‌كه ،
ساڵی پێشوو عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزولی مه‌غریبی به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئۆساسۆنا كردوه ، له ماوه‌ی یاریكردنیشی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه زه‌لزولی 34 یاری ئه‌نجامداوه‌و 6 گۆڵی تۆماركردوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP