قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كۆچی دوایی جه‌لال زه‌نگبادی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌س وكاری خوالێخۆشبوو ده‌كات
كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بەداخەوە ئەمڕۆ گەلەکەمان نووسەر و وەرگێڕێکی بەئەزمونی لەدەستدا کە ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە بوارەکانی نووسین و وەرگێڕان و دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی گەلی کورددا.
کۆچی دوایی (جەلال حوسێن) ناسراو بە (جەلال زەنگابادی) لە تەمەنی ٧٢ساڵیدا خەمباری کردین.
زەنگابادی چەندین شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و خاوەنی چەندین کتێبی بڵاوکراوە و ٥٠ دەستنووسیشە کە هێشتا لە چاپ نەدراون.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی و هەموو ئەدیبان و نووسەران دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP