نرخی نه‌وت له‌دوێنیوه بۆ دووه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك دابه‌زینی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیی ترسی دابه‌زینی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت كه‌كاریگه‌ری دروستكردوه، به‌ڵام هێشتا به‌راورد به‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، نرخی نه‌وت له‌ئاستێكی به‌رزدا جێگیربــووه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهــانیی وزه، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 33 سه‌نت دابه‌زیـوه‌و، گه‌یشتوه‌ته خوار 90 دۆلار، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌هه‌مانـشێوه دابه‌زینی تۆماركردوه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌رووی 86 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه به‌گشتیی، نرخی هه‌ردوو جۆری نه‌وتی خاو هێشتا به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ڕۆیشتـووه، ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه كه‌بــازاڕ خه‌ریكی وه‌رگرتنی هه‌واڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستـنه‌ڕووی نه‌وته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP