لیڤەرپول چاوی لەسەر ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدریدە بۆ جێگرەوەی سەلاح
ئیدارەی یانەی لیڤەرپولی ئينگلیزی بەووردی چاودێری تواناكانی فینیسۆس جۆنیۆر دەكات و هەوڵدەدات لە گواستنەوەی یاریزانان پەلكێشی ریزی یانەكەی بكات و بیكات بە جێگرەوەی محەمەد سەڵاحی میسری! گەر هاتوو ئەو ئەستێرەیە لە پێناو پارە بۆندی جەدەی سعودی قبوڵكرد، رۆژنامەی ( دیفینسا سێنتراڵ ) ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە ئیدارەی ریدز ئامادەكاری دەكات بۆ قۆناغی دوای قبوڵ كردنی بۆندەكەی جەدەی سعودی لە لایەن سەلاحی فیرعەونەوە كە دواین گرێبەستی 200 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاند ، رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە فینیسۆس جۆنیۆر زۆر بەخێرایی وەڵامی پێشنیازەكەی داوەتەوەو وتویەتی تەنها دەمەوێت لە ڕیاڵ مەدرید یاری بكەم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP