سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌غدای به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌جێهێشت، بڕیاره سبه‌ینێ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌به‌شداری 140 وڵاتی جیهان كۆببێته‌وه
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی و بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی 75ه‌مین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به‌غدای پایته‌ختی به‌ره‌و ویلایه‌تی نیوۆركی ئه‌مریكا به‌جێهێشت.
بڕیاره سبه‌ینێ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌به‌شداری 140 وڵاتی جیهان كۆببێته‌وه و گفتوگۆكردن ده‌بێـت له‌باره‌ی خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی له وڵاتانی جیهان و زۆربونی شه‌ڕ و تێكچونی كوتپڕی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كه‌مان له كاتێكدایه كه مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریی زۆردایه، هه‌ر له زیادبونی حاڵه‌تی كتوپڕی كه‌شوهه‌وا تا ده‌گاته به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان، گرانیی گوزه‌ران و نه‌بونی یه‌كسانی و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیا، بۆیه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن تا له‌م میحنه‌تانه رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جیهانێكی دابه‌شبو له تواناكانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانانه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP